نوشته شده توسط : Honar Pirani

ڤیدیۆییه‌کی شیکاری واین ڕوونی بۆ یاریزانانی ئه‌یسی میلان نمایشکرا

 

له‌لایه‌ن یانه‌که‌وه‌ گشت یاریزانانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان بانگهێشتکران بۆ بینینی ڤیدیۆییه‌کی  شیکاری  چه‌ند یاریه‌که‌ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد واین ڕوونی  به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆل کردنی  ئه‌و یاریزانه‌  ،  دوای نمایشکردنه‌که‌ش  هیوای یه‌که‌می ڕۆسۆنێری ڕۆناڵدینهۆ له‌ لێدوانێکدا متمانه‌ی خۆی به‌ یانه‌که‌ی نیشاندا که‌ به‌توانن ئه‌و یاریزانه‌ مه‌ترسیداره‌ ڕابگرن به‌ تایبه‌ت که‌ له‌ یاری چووندا هۆکاری یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنی شه‌یتانه‌ سووره‌کان بوو به‌سه‌ر میلان له‌ یاریگای سان سیرۆ .. ڕۆناڵدینهۆ وتی :  ڕوونی  سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو له‌ یاری یه‌که‌م ، ئێمه‌ سه‌یری ڤیدیۆیه‌کی یاریه‌کانیمان کرد و کلیلی سه‌رکه‌وتنی  نه‌هێشتنی گه‌یشتنی تۆپ ده‌بێت به‌ ڕوون و نه‌گه‌یشتنی بۆ ناوچه‌ی سزا ، ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌و ڕابگرین ئه‌وا ده‌توانین یونایتد ببه‌زێنین  پێم وایه‌ یاریه‌کی هێرشبه‌ری ده‌بێت و گۆڵی زۆر تیا تۆمارده‌کرێت




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 738
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست